
یاریگا-
سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای جێهێشتنی یانەكەی بە هاوڕێكانی ڕاگەیاندووە كە پەیوەندی بە كام یانەیەوە دەكات.
لە دوای 16 ساڵ و بردنەوە و بەدەستهێنانی چەندین نازناو ڕیاڵ مەدرید و سێرجیۆ ڕامۆس لە یەك جیابوونەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی ” كادینا كۆپی ” ئیسپانی سێرجیۆ ڕامۆس بە بەشێك لە هاوڕێكانی پێشووی لە ڕیاڵ مەدریدی ووتوە كە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە دەكات.
ڕیاڵ مەدرید بەشداری لە 671 یاریدا كرد لەگەل ڕیاڵ مەدرید و توانی 101 گۆڵ تۆمار بكات و 40 گۆڵیش درووست بكات و 22 نازناو بەدەستبهێنێت.