Article
ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: یوڤێنتوس ماوەی خواستنەكەی مۆراتای بۆ وەرزێكی دیكە درێژ كردەوە

test

یاریگا- 

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند كەوا ماوەی خواستنەكەی ئەلڤارۆ مۆراتا ، یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید  بۆ وەرزێكی دیكە درێژ كردووەتەوە.

بەپێی بەیاننامە فەرمیەكەی یوڤێنتوس كە لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویانكردووەتەوە ، مۆراتا بۆ وەرزێكی دیكەش بەردەوام دەبێت لە پۆشینی درێسی خانمە پیرەكە.

مۆراتا بە درێسی یوڤێنتوسەوە بەشداری لە 137 یاریدا كردووە و لە 79 یاری سەرەكی بووە و توانیویەتی 47 گۆڵ تۆمار بكات و 27 گۆڵیش درووست بكات.

لە وەرزی ڕابردوودا توانی 20 گۆڵ تۆمار بكات لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button