خوله‌کانی دیکە

مۆرینیۆ: ئەمە دوایین یۆرۆی رۆناڵدۆ دەبێت

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا ستایشی ئاستی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و بەتایبەت کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەی دەکات و پێیوایە کە ئەو یاریزانە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەست بێنێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهانی گۆڵ راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە سەبارەت بە ئاستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەڵێت ” سانتۆس شایستەی ئەوەیە راهێنەری پۆرتوگال بێت، ئەو راهێنەرە ساڵانێکە تیپێکی باشی دروست کردووە. بە بڕوای من رۆناڵدۆ دوایین جامە کە بەشداری دەکات، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ناسناوەکە بەدەست بێنێت ”.

مۆرینیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دەکات ئەگەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەر لە قۆناخی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ماڵئاوایی بکەن شۆک نابێت، چونکە ئەوان لەم قۆناخە بەرامبەر هەرسێ هەڵبژاردەی هەنگاریا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە یاریگای ئەوان یاری دەکەن، ئەمەش ئەرکی ئەوانی قورس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button