Loading...
ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: بایرن میونشن گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ كردەوە

یاریگا- 

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی چۆپۆ مۆتینگی كامیرۆنی و هێرشبەری یانەكەی بۆ دوو وەرزی دیكە نوێ كردەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی بایرن میونشن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی چۆپۆ مۆتینگی تا ساڵی 2023 نوێ كردەوە.

هێرشبەرە 32 ساڵانەكە بە گرێبەستێكی ئازاد لە پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە یانە باڤاریەكەوە كرد.

لەم وەرزەدا چۆپۆ مۆتینگ بەشداری لە 32 یاریدا كرد و توانی 9 گۆڵ تۆمار بكات.

Back to top button