ئه‌وروپائیسپانیا

دانوستەكانی ڕامۆس و ڕیاڵ مەدرید داڕوخان

یاریگا-

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەمان وڵات گەشتووەتە كۆتا ڕۆژەكانی لەگەڵ یانەكەی.

گرێبەستەكەی ڕامۆس لەگەل ڕیاڵ مەدرید لەم مانگەدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش ڕێكنەكەوتوون لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەپێی تۆڕی دیڤینسا سێنترال دانوستەكانی نێوان سێرجیۆ ڕامۆس و ڕیاڵ مەدرید تەواو داڕوخاون و كۆبوونەوەكانی ڕامۆس و پێرێز تەواو ڕاگیراوە و چاوەڕوان دەكرێت كۆتایی ئەم مانگە یاریزانەكە ڕیزەكانی مێرینگی جێبهێڵێت.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد بەرگریكارەكە بە تەواوی ڕەتیدەكاتەوە %10ی موچەكەی كەم بكاتەوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button