Article
ئیتاڵیا

فەرمی: بەڕێوبەری گشتی یوڤێنتۆس دوای ١١ یانەکەی جێهێشت

test

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس رایگەیاند فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری گشتی یانەکەیان گرێبەستی بۆ نوێناکرێتەوە.

لە بەیاننامەی فەرمی یانەکەدا هاتووە  پاش ١١ ساڵ لە کاری بەردەوام و سەرکەوتن و سۆزێکی زۆر بۆ کارەکەی، فابیۆ پاراتیچی یانەکە جێدەهێڵێت. ئەمڕۆ لەگەڵ ئەندریە ئانیێلی سەرۆک چاویان بەیەک کەوتووە و بڕیاردرا گرێبەستەکەی نوێنەکرێتەوە کە لە ٣٠-٦-٢٠٢١ بەسەردەچێت.

ناوبراو ساڵی ٢٠١٠ لە سامپەدۆریاوە هاتە یوڤێنتۆس. سەرەتا وەکو رێکخەری تەکنیکی دەستبەکاربوو، دواتر پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ بەڕێوبەری وەرزشی. لە ٢٠١٨دا بووە بەڕێوبەری گشتی یانەکە.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button