ئهوروپا
فەرمی: لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یۆرۆی داهاتوو بڵاوكرایەوە

یاریگا-
لویس ئینریكی ئیسپانی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یۆرۆی داهاتوو ئاشكرا كرد.
كەمێك پێش ئێستا لویس ئینریكی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یۆرۆی داهاتوو ئاشكرا كرد.
شایەنی باسە لە لیستەكەدا سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتنی هەلبژاردەكە نابیندرێت و بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانەوە بانگهێشت نەكراوە و هیچ یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید لە لیستەكەدا نین كە ئەمە یەكەم جارە ڕووبدات.
هەروەها هەریەك لە بۆسكێتس و ئەلبا و پیدری یاریزانانی بارسێلۆنا بانگهێشت كراون.