
یاریگا–
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و هەڵبژاردەی ئارجێنتینا، بریاریداوە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بەلام لەلایەن خێزانەکەیەوە فشاری لێکراوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە بکات.
رۆژنامەی Le Parisienـی فەرەنسی زانیاری دەستکەوتووە کە گۆڵکارەکەی بلاوگرانا دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و لە لالیگا بەردەوام بێت، ئەمەشی بە کارگێری یانەکەی راگەیاندووە، بەڵام ئانتۆنێلای خێزانی داوای لێکردووە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە لە لیگ وەن یاری بکات و کارگێری شازادەکانیش ئامادەن موچەیەکی خەیاڵی پێبدەن.
میسی ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت، زستانی رابردوو هەوڵێکی زۆریدا یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام لەلایەن کارگێری ئەو کاتەی یانەکەی رێگری لێکرا.