
یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا رایگەیاند هاوشێوەی خولەکان، لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپاش رێگە بە پێنج ئاڵوگۆڕدەدرێت.
سەرەتا ئەم هەنگاوە لەسەر یانەکان تاقیکرایەوە، دواتر لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیدا بەکارهێنرا. ئێستاش لە یۆرۆی ٢٠٢٠ بەکاردەهێنرێت کە هاوینی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
یوفا هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، هەڵبژاردەکانیش هەمان شێوەی یانەکان بە ڤایرۆسی گشتگیری کۆرۆنا تێدەپەڕن و هەمان یاسا بەسەریاندا دەچەسپێت.
بەگوێرەی ئەم یاسایە، تیمەکان دەتوانن پێنج ئاڵوگۆڕ ئەنجام بدەن بەڵام دەبێت لە سێ وەستان دا ئەو کارە ئەنجام بدەن. پریمەرلیگی ئینگلتەرا تاوەکو خول بوو لەم وەرزەدا کە یاساکەی رەتکردەوە و رێگە بە سێ گۆڕانکاری دەدرێت.