Article
چامپیۆنزلیگ

هالاند لە چامپیۆنسلیگ پێش مباپێ دەكەوێت

test

یاریگا-

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گۆڵكاری ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە.

بروسیا دۆرتمۆند توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای ئەوەی یاری گەڕانەوە بە دوو گۆڵ یەكسان بوون و هالاند هەردوو گۆڵەكەی دۆرتمۆندی تۆماركرد.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان هالاند 20 گۆڵی لە چامپیۆنسلیگ تۆمار كردووە دوای یەكەم دەركەووتنی لە پاڵەوانیەتیەكە لە ساڵی 2019.

هەروەها هێرشبەرە تەمەن 20 ساڵانەكە بوو بە بچووكترین یاریزانی مێژوو شەش یاری بە دوای یەك گۆڵ تۆمار بكات لە چامپیۆنسلیگ بە 20 ساڵ و 231 ڕۆژ.

هالاند توانی ژمارەی گۆڵەكانی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تێبپەڕێنێت ( 19 گۆڵ ) هەرچەندە مباپێ دوو ساڵ لە هالاند گەورەترە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button