Article
ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو

test

‎یاریگا- زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو ڕاگەیاند.

لە یاری پێشوویان ڕیاڵ مەدرید توانی لە دێربی پایتەخت بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئەتلەتیكۆ مەدرید بباتەوە.

هەریەك لە یاریزانان یۆڤیچ و دیاز و ئۆدیگارد و هازارد بەهۆی پێكانەوە و كاسیمیرۆ بەهۆی كەڵەكە بوونی كارتەوە ناویان لە لیستەكەدا نیە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ بۆ یاریەكەی ئەتلەتیك بلباو:

تیبۆ كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ، ڤاران ، ڕامۆس ، ناچۆ ، مارسێلۆ ، كارڤاخال ، ئۆدریۆزۆلا ، میندی ، كرۆس ، مۆدریچ ، ئیسكۆ ، ڤاڵڤێردی ، بنزیما ، ڕۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر ، ئەسینسیۆ ، ڤاسكێز

بابەتی زیاتر

//
Back to top button