Article
ئیسپانیا

بەپەلە: بارسێلۆنا تووشبوونی یاریزانێكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

test

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كەمێك پێش ئێستا تووشبوونی سێرجیۆ ڕۆبێرتۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كەمێك پێش ئێستا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویانكردووەتەوە ئاشكرایانكرد كە سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئەرێنی بووە و ناوبراو بە هیچ نیشانەیەكی تێدا دەرنەكەوتووە و لە ماڵەكەی خۆیدا كەرەنتین دەكرێت.

شایەنی باسە ڕۆبێرتۆ لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button