Article
ئیسپانیا

دیپای بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ماڵئاوایی لە لیۆن دەکات لەوکاتەی ئامادەکاری دەکات بۆ بارسا!

test

یاریگا – مێمفیس دیپای هێشتا ئامانجی سەرەکی ڕۆناڵد کومانە بۆ بەهێزکردنی هێلی هێرشبردنی بارسێلۆنا. ئەگەر باری دارایی بارسێلۆنا هاوکار بێت، ئەوا یاریزانەکە لە گواستنەوەی زستانەدا دەچێتە یانەکە.

گواستنەوەی یاریزانە هۆڵەندیەکە پێویستترە لە ئێستادا بەهۆی پێکرانی ئانسو فاتی. هاوکات بارسا دەتوانێت دیپای بەشێوەیەکی خۆڕایی بگوازێتەوە لە گواستنەوەکانی هاوینە، بەڵام لە ئێستادا پێویستترە بۆیان.

ئێستاش لەگەڵ زیادبوونی ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی، دیپای پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی لیۆن کردووە و دەڵێت “ئەوکاتەی جێتاندەهێڵم، ئەوکاتە بەهام دەزانن”، ئەمەش دەکرێت وەک ئاماژەیەک بۆ جێهێشتنی لیۆن و چوونی بەرەو بارسا سەیر بکرێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button