Article
ئیسپانیا

کیکی سیتین داوایەکی یاسایی دژی بارسا بەرزدەکاتەوە دوای دەرکردنەکەی

ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە لەڕێگەی تویتەری کەسی خۆیەوە هۆکاری بڕیارەکەی ڕوونکردۆتەوە

test

یاریگا – دوێنێ کیکی سیتینی ڕاهێنەری پێشووی بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی بەناوی خۆی و ستافی ڕاهێنەرانی دەرکرد لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ ئیدارەی بارسێلۆنا دوای دەرکردنی.

سیتین لە بەیاننامەکەدا کە لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە دەڵێت:

دوای مانگێک بێدەنگی لە ئیدارەی بارسێلۆناوە، دوێنێ پەیامێکمان پێگەیشتووە کە ئاشکرای دەکات ئیدارەی یانەکە ئامادە نییە پابەندی ئەو گرێبەستە بێت کەوا ئێمە لە بەرواری 14/01/2020 لەسەری ڕێکەوتبووین.

بە گوتەی سیتین بارسا ئامادەنییە پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێبدەن هەربۆیەش ئەو هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نەبووە جگە لە بەرزکردنەوەی داوایەکی یاسایی دژی یانەکە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button