
یاریگا–
دیێگۆ گۆدین، بەرگریکاری ئۆرۆگوایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.
رۆژنامەی وەرزشی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە بەرگریکاری ئۆرۆگوایی بە هۆی کەمی یاریکردن لە ریزەکانی نێرازۆری، لەو یانەیە دڵخۆش نیە و بریاریداوە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و بۆ ئەم مەبەستەش لە ئینگڵتەڕا هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و تۆتێنهام ئامادەن ئەو بەرگریکارە بگوازنەوە ریزەکانیان.
گۆدینی 34 ساڵ هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ئینتەر میلان کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە لە تەواوی خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 25 یاریکردووە و تەنها یەک گۆڵی تۆمار کردووە و گرێبەستەکەشی تاوەکو هاوینی 2022.