Loading...
یاریگا

پاڵمەر دەکرێتە دووەم گرانترین یاریزانی مێژوو

پاڵمەر سەرنجی یانە گەورەکانی دەرەوەی پرێمەرلیگی راکێشاوە

یاریگا –

ئاستە نایابەکەی کۆڵ پاڵمەر سەرنجی یانە گەورەکانی دەرەوەی پرێمەرلیگی راکێشاوە و تادێت کێبڕکێی گواستنەوەی زیاتر دەبێت.

پاڵمەر کە مانگی سێپتەمبەری 2023 لە مان سیتیەوە بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە چێڵسی، یاری لەدوای یاریی ئاستی بەرز پێشکەشدەکات. بەجۆرێک، لە 26 یاریی لە هەردوو پرێمەرلیگ و جامی کاراباو توانیویەتی بەشداری 23 گۆڵ بکات.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی El Nacional بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی خەیاڵی بۆ ئەستێرە ئینگلیزیەکە ئامادەکردووە کە خۆی دەدات لە 200 ملیۆن یۆرۆ.

Back to top button