
یاریگا –
تیروپشکی قۆناخی چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگ راکێشرا و ئیسپانیای پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە. هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی دانیمارک دەبنەوە.
هەڵبژاردەی فەڕەنسای خاوەن یەک نازناوی نەیشنزلیگیش لە قۆناخی چارەکی کۆتایی رووبەڕووی کڕواتیا دەبێتەوە و ئەڵمانییەکانیش رووبەڕووی رکابەرە دێرینەکەیان “ئیتاڵیا” دەبنەوە.
#NationsLeague 1/4-Finale.
pic.twitter.com/bSiuYSOw5s
— UEFA Nations League DE (@EURO2024DE) November 22, 2024
هەروەها لە یارییەکانی قۆناخی پلەی ئۆفی نێوان خولی ئەی و خولی بی، هەنگاریا بەرامبەر تورکیا یاریی دەکات و بەلجیکاش رووبەڕووی ئوکراینیا دەبێتەوە.
لە دوو یارییەکەی دیکەشدا، سڕبیا رووبەڕووی نەمسا دەبێتەوە و یۆنانیش رووبەڕووی سکۆتلاند دەبێتەوە.
#NationsLeague Play-offs League A/B.
pic.twitter.com/RM7w3diK6O
— UEFA Nations League DE (@EURO2024DE) November 22, 2024
هەروەها لە یارییەکانی قۆناخی پلەی ئۆفی نێوان خولی بی و خولی سی، ئایسلاند بەرامبەر کۆسۆڤۆ یاریی دەکات و ئیرلەندا رووبەڕووی بولگاریا دەبێتەوە.
لە دوو یارییەکەی دیکەشدا، جۆرجیا رووبەڕووی ئەرمینیا دەبێتەوە و سلۆڤاکیاش رووبەڕووی سلۆڤینیا دەبێتەوە.
#NationsLeague Play-offs League B/C.
pic.twitter.com/SyN5B5sUCm
— UEFA Nations League DE (@EURO2024DE) November 22, 2024