
جیراردۆ مارتینۆ راهێنەری یانەی ئینتەر مەیامی دڵنیا نیە لە مانەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەکە.
شەوی رابردوو مەیامی دوور لە چاوەڕوانییەکان بە ئەتەلەنتا یونایتد دۆڕا لە پاشکۆی گەیشتن بە کۆتاییەکان و چانسی بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی لەدەستدا.
پاش یارییەکە، پرسیاری چارەنووسی مێسی لە جیراردۆ کرا و ئەویش وتی ”
لە راستیدا نازانم ماوەی مانەوەی مێسی لێرە چەندە، ناتوانم بڵێم ماوەیەکی کورتی ماوە بەڵام کات بەخێرایی تێدەپەڕێت. لەوکاتەوەی هاتووە ئەگەر بەراوردی بکەین بە وەرزی رابردوو، ئەوە روونە کە یانەکە باشترە و ئامانجی گەورەتریشی هەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، دۆڕانەکەی مەیامی رەنگە گۆڕانکاری لە داهاتووی مێسی بکات، چونکە ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و روون نیە دەمێنێتەوە یاخود نا.