Loading...
ئیسپانیا

ریاڵ مەدرید خەڵاتێکی بردەوە و کەسی لێنەبوو خەڵاتەکە وەربگرێت

ئەمڕۆ باس باسی گەشت نەکردنی ریاڵ مەدریدە بۆ بۆنەی باڵۆن دۆر بەهۆی ئەوەی ئاشکرابوو خەڵاتی باڵۆن دۆر نادرێت بە ڤینیسیوس جونیۆر.

بڕیار وابوو شاندێکی تەواوی مەدرید بەرەو فەڕەنسا گەشت بکات، بەڵام دوای ئاشکرابوونی ئەنجامەکان ریاڵ مەدرید بڕیاریدا بە تەواوی بایکۆتی باڵۆن دۆر بکات.

لە میانەی بۆنەکەدا، ریاڵ مەدرید خەڵاتی باشترین یانەی ساڵی بردەوە بەڵام هیچ نوێنەری یانەکە ئامادە نەبوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.

 

 

هاوکات لەسەر ئاستی ئافرەتان، تیمی خانمانی بارسێلۆنا وەکو باشترین یانەی ساڵ دەستنیشانکران.

بابەتی زیاتر

Back to top button