
یاریگا –
پێشهاتێکی نوێ لە هەڵوێستەکانی ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد هاتووەتە ئاراوە و داوای رۆشتنی لە یانەکە کردووە.
مارکوس راشفۆرد، کە ئاستی وەرزی رابردوو و ئەم وەرزەشی بەگوێرەی پێویست نییە، وا دیارە چیتر ئارامی نەماوە و دەیەوێ مان یو جێبهێڵێ.
راشفۆرد لە سەرەتای وەرزی رابردوو تا ئێستا لە 41 یاریدا 8 گۆڵ و 4 ئەسیستی هەیە. ئەوەش زۆر کەمترە لە تۆمارەکانی ناوبراو لە وەرزی 2022/23 کە توانی 17 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 5 ئەسیست.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بڵاوکراوەی El Nacionalی ئیسپانی، راشفۆرد پێی وانییە ئێستا لە یانەکەیدا خواستبەرزیی و پرۆژەیەکی جێگیر بوونی هەبێ، ئەوەش وایکردووە راستەوخۆ داوا لە بریکارەکەی بکات بیباتە دەرەوە لە ئۆڵدترافۆرد.
سەرچاوەکە ئەو بابەتەی وەک تەقینەوەی بۆمبێک لەنێوخۆی مان یونایتد وەسفکردووە و ئێریک تێن هاخیش بەو بڕیارە ئەستێرە ئینگلیزیەکەی سەری سوڕماوە.
لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە کە مارکوس دەرچوونی دەستبەجێی دەوێت و نایەوێ ئەو بابەتە زۆر درێژەبکێشێ، بەڵکوو دەیەوێ هەرچی زووە لە گواستنەوەکانی زستانەدا ئەو خواستەی بهێنرێتەدی.
لە ئێستادا ناوی یانەکانی ئەستۆن ڤیلا، ناپۆلی و مارسیلیا بەهێزترین دەنگۆن بۆ وێستگەی داهاتووی یاریزانە 26 ساڵانەکە.
Marcus Rashford has asked to leave Manchester United and has attracted interest from Aston Villa and Marseille.
Napoli are the club pushing hardest to sign him.
(Source: El Nacional) pic.twitter.com/c2ZK8SIwyZ
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 24, 2024