Article
ئیتاڵیاگرنگترین

دێنزێل دومفریس باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ ئینتەر میلان دەكات

test

یاریگا –

دێنزێل دومفرێس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی دەكات.

دومفرێس لە هاوینی ساڵی 2021 لە ریزەكانی ئایندهۆڤنەوە بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی ئینتەر میلانەوە كرد.

گرێبەستەكەی دومفرێس لەگەڵ ئینتەر لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.


لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، دومفرێس گوتی:

بەڵێ، هیوادارم بە زووترین كات هەموو شتێك یەكلاییبكەمەوە.

هیوادارم بە زووترین كات واژۆی بكەم، سەرنجم لەسەر ئەوەیە كە لە مانگەكانی داهاتوودا زیاتر یاریی بكەم و هەموو هەوڵێك بۆ یانەكەم دەدەم.

لەم وەرزەدا دومفرێس بەشداری لە حەوت یارییدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button