Article
ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئەم وەرزە بۆ رۆدری كۆتاییهات

test

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی رایگەیاند، ئەم وەرزە بۆ رۆدری كۆتاییهاتووە و وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە.

رۆدری لە یاریی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ئارسیناڵ لە خولەکی 21 ئەژنۆی تووشی پێکان بوو، لە دەستپێکی یارییەکەوە یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ یونایتد پێپ گوادیۆلا گوتی:

پێكانەكەی رۆدری زۆر قورسە و وەرزی 2024/25 بۆ ئەو كۆتاییهاتووە.

ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەكی بۆ كراوە و ناتوانێت لەم وەرزەدا لەگەڵمان بێت، وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد رۆدری بەستەری ئەژنۆی راستی پچڕاوە و بەهۆیەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button