Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا گەڕایەوە مەشقەکان

یاریگا –

ئانسو فاتی گەڕایەوە مەشقەکانی بارسێلۆنا.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئانسو فاتی گەڕاوەتەوە مەشقەکان دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەسەر چیمەنی یاریگا مەشقی کردووە.

گەڕانەوەی فاتی هەواڵێکی خۆشە بۆ ستافی بارسێلۆنا، بەوپێیەی هانزی فلیک زۆر متمانەی بە یاریزانەکە هەیە و بڕیاریداوە دەرفەتی پێبدات تاوەکو خۆی بسەلمێنێت.

فاتی وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ بڕایتنی ئینگلیزی کرد، لەم هاوینە گەڕایەوە بارسا و لە مەشقەکان فلیکی سەرسامکرد، بەڵام هەرزوو تووشی پێکان بوو، لەگەڵ یانەکەی گەشتی ئەمریکای نەکرد.

Back to top button