Article
ئه‌مریکاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ سوارێز خێراترین گۆڵی لە مێژووی ئینتەر مەیامی کرد

تەنیا دوای تێپەڕبوونی 30 چرکە گۆڵی کرد

test

یاریگا –

سوارێز خێراترین گۆڵی لە مێژووی ئینتەر مەیامی کرد و تەنیا دوای تێپەڕبوونی 30 چرکە گۆڵی بۆ یانەکەی کرد.

لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرۆگوایی لە خولی ئەمریکی ناسراو بە MLS بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یاریی نێوان ئینتەر مەیامی و سینسیناتی تەنیا دوای تێپەڕبوونی 30 چرکە بەسەر دەستپێکی یارییەکە گۆڵی بۆ پەمەییپۆشەکان کرد کە خێراترین گۆڵ بوو لە مێژووی یانەکەی.

سوارێز و هاوڕێیەکانی بەبێ مێسی 2-0 بردنەوەیان بەدەستهێنا و لە پێشەنگی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکی بوونە خاوەنی 56 خاڵ، جیاوازیی خاڵەکانیان لەگەڵ سینسیناتی دووەم کردە 8 خاڵ.

سوارێز جگە لە گۆڵە مێژوییەکەی لە خولەکی 6 گۆڵی دووەمیشی کرد و لە یارییەکە دووانەی کرد و  لە یارییەکە بە باشترین یاریزان دەستنیشانکرا.

Image

سوارێز لەم وەرزە لە خولەکە 14 گۆڵی تۆمارکردووە کە کریستیان بێنتیکی بە تۆمارکردنی 17 گۆڵ هاوشانی کریستیان ئارانگۆ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button