Loading...
ئینگلتەرا

فیڵ جۆنز وازهێنانی یەکجارەکی راگەیاند لە یاریکردن

فیڵ جۆنز بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد لە تەمەنی 32 ساڵیدا بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

فیڵ زۆربەی کاروانەکەی بەدەست پێکانەوە ناڵاندی و ئەمڕۆش بۆ بی بی سی رایگەیاند وەک یاریزان ناگەڕێتەوە لاکێشەی سەوز.

ناوبراو هاوینی رابردوو دوای 12 ساڵ ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی جێهێشت، و ساڵێکە چاوەڕوانی ئەوەیە لە یانەیەکی دیکەوە ئۆفەری پێبگات بەڵام ئەوە رووینەدا.

جۆنز کە لەلایەن سێر ئەلێکس فێرگسۆنەوە گوێزرایەوە بۆ یونایتد پلانی داهاتووی بۆ  بۆ بی بی سی ئاشکراکرد و وتی

کاروانەکەم لەوە زووتر کۆتایی هات کە حەزم دەکرد و ئەمەش جێگەی نائومێدییە  بەڵام دڵخۆشم بەوەی بڕوانامەی جۆری “ئەی”م بەدەستهێنا بۆ کاری راهێنەرایەتی، هەروەها ماوەیەکە راهێنەرایەتی خوار 18 ساڵان دەکەم بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە ئاڵگاری خۆم بکەم و ئەرکی تیمی یەکەمی یانەیەک وەربگرم.

فیڵ دەرچووی ئەکادیمیای بلاکبێرن رۆڤەرز بوو، ماوەی دوو وەرز لەو یانەیە یاری کرد و لە 2011دا روویکردە شەیتانە سوورەکان و 169 یاری فەرمی بۆ ئەو یانەیە ئەنجامدا. هەروەها خاوەنی 27 یارییە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button