Article
ئۆڵێمپیادی پاریسکوردستانگرنگترین

وەرزشوانێکی کورد لە ئۆڵێمپیادی پاریس مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا

لە پێشبڕکێی تایکواندۆ لە کێشی 80 کیلۆگرام

test

یاریگا –

ئاریان سەلیمی یاریزانی کورد لە ئۆڵێمپیادی پاریس مێداڵیای زێڕی لە تایکواندۆ لە کێشی سەروو 80 کیلۆگرامیدا بۆ ئێران بەدەستهێنا.

ئاریان سەلیمی وەرزشوانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئۆڵێمپیادی پاریس مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا، لە یاریی کۆتایی بە ئەنجامی 2-1 لە کادین کونینگهام یاریزانی بەریتانی بردەوە و بووە یەکەم وەرزشوانی کورد لە مێژوودا لە ئۆڵێمپیاد مێداڵیای زێڕ بباتەوە.

ئاریان سەلیمی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، 16ـی دیسەمبەری 2003 لە شاری کرمانشان لەدایکبووە، یەکەمجارە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیاد دەکات.

Arian Salimi

ئیران سەلیمی بووە سێیەم وەرزشوانی ئێران لە ئۆڵێمپیادی پاریس مێداڵیای زێڕ بەدەست بهێنێت، لەلایەن مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئێران پیرۆزبایی لێکرا، پزیشکیان لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس پیرۆزبایی لە کوڕە کوردەکە کردووە.

ئاریان سەلیمی دوای بردنەوەکەی بەرامبەر یاریزانە بەریتانییەکە لەسەر شێوازی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودی ئاهەنگی گێڕا و هاواری کرد ‘سووووو’.

Iran's Salimi wins men's taekwondo heavyweight gold at Paris Olympics - The Globe and Mail

ڤیدیۆی تەواو یارییەکە

بابەتی زیاتر

//
Back to top button