Article
ئۆڵێمپیادی پاریس

بەهۆی جلوبەرگەکەیەوە کچە وەرزشوانێکی ئەفغانی لە ئۆڵێمپیادی پاریس دوورخرایەوە

test

یاریگا –

بەهۆی جلوبەرگەکەیەوە کچە وەرزشوانێکی ئەفغانی لە ئۆڵێمپیادی پاریس دوورخرایەوە، کە وەکو بەشێک لە تیمی ئاوارەکانی ئۆڵێمپیاد بەشداریی کردبوو.

تالاش کچە یاریزانی ئەفغانی لە پێشبڕکێی برێک دانس بەهۆی ئەوەی لەکاتی نمایشەکانی جلوبەرگەکەی لابرد و لەسەر جلوبەرگەکەی نووسرابوو ‘خانمانی ئەفغانستان ئازاد بکەن’.

فیدراسیۆنی سەماکارانی وەرزشی جیهانی لە بەیاننامەیەکیدا دوورخستنەوەی کچە یاریزانە 21 ساڵانەکەی راگەیاندووە، هۆکارەکەی بۆ بەکارهێنانی دروشمی سیاسی گەڕاندووەتەوە، کە بەگوێرەی دەستووری ئۆڵێمپی نابێت هیچ وەرزشوانێک لە یارییەکان دروشمی سیاسی و ئایینی بەرز بکاتەوە.

Image

بابەتی زیاتر

//
Back to top button