Article
ئینگلتەراگرنگترین

لە فیناڵی جامدا مانچێستەر یونایتد بە بەردێک دوو چۆلەکەی پێکا

test

یاریگا –

یانەی مانچێستە یونایتد لە ئێوارەی وێمبڵیدا بە بەردێک دوو چۆلەکەی پێکا کاتێک 2-1 لە فیناڵی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە مان سیتی بردەوە.

مان یو کە یەکێک لە وەرزە خراپەکانی مێژووی خۆی بەڕێکرد، نەیهێشت هاندەرانی بێهیوا بکات تا بە نازناوێک کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا.

جگە لە گرنگی نازناوەکە بۆ ئێریک تێن هاخ و یاریزانەکانی، هاوکات توانیان بەو بردنەوەیە بلیتی یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو ببڕن و کەشتیەکەیان بگەیەننە یەکێک پاڵەوانێتیە ئەوروپیە گەورەکان.

سوورپۆشەکانی مانچێستەر ئەم وەرزەی پرێمەرلیگیان لە پلەی هەشتەم کۆتایی پێهێنا، هەر بۆیە فیناڵی جام کۆتا دەرفەت بوو لە کاروانە ئەوروپیەکان جێنەمێنن.

ئەوە دووەم نازناوی تێن هاخ بوو لەوەتەی هاتووەتە ئۆڵدترافۆرد. کاتێ پێشتریش هەمان جامی بەرز کردبووەوە.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button