
لە ڕاگەیەنراوێکدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕایگەیاند کەوا یانەی وەرزشی ئاکرێ پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان خەڵات دەکرێن.
شەممە 11\5\2024 کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە شاری ئاکرێ مەڕاسیمی دابەش کردنی میدالیای پلەی یەکەم و پێدانی قەڵغانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023_2024 بە یانەی ئاکرێ بەڕێوە دەچێت، وە هەر لە مەڕاسیمەکەدا باشترینەکانی خولی نایابی کوردستان کە هەژار سابڕ وەک باشترین ڕاهێنەر و ئەرکان مەنسوڕ وەک باشترین یاریزان و عەباس یابڕ وەک باشترین گۆڵپارێز کە هەر سێ براوەکە لە یانەی ئاکرێن خەڵات دەکرێن، لە پاڵ ئەمانەشدا هەر دوو یاریزان دانا کامەران لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یادگار ئیبراهیم لە یانەی سەید سادق کە بە تۆمار کردنی 18 گۆڵ گۆڵکاری وەرزی 2023_2024ـی خولی نایابی کوردستان بوون خەڵاتی گۆڵکاریان پێدەدرێت.
بە هۆی ئاشکرا نەبوونی ناسنامەی پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان لە دوا یاریدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نەیتوانی خەڵاتەکان لە کاتی خۆیدا دابەش بکات و ڕۆژی شەممە لە بۆنەیەکدا پاڵەوانان و سەرکەوتووانی خولەکە خەڵات دەکات.