Article
عێراقکوردستان

لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی هەولێر بەبێ ڕاهێنەر و نەورۆزیش بەبێ کاپتنی تیپەکەی یاری دەکەن

test

لە گەڕی 27ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی نەورۆز لە یاریگای مەلعەبەکە میوانداری یانەی ئەلقاسم دەکات.

چوارشەممە 8\5\2024 گەڕێکی تر لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەڕێوەدەچێت و یانەی هەولێر لە شاری بەغداد ڕووبەڕووی یانەی کەرخ دەبێتەوە، یانەی هەولێر لە یاری ئەمڕۆدا بێ ڕاهێنەر عەبدولقادر حوسێن یاریەکە دەکات و ڕاهێنەری توانای جەستەیی ئەحمەد قەدوری سوری و عیماد هاشم ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەکە یاریەکە بەڕێوە دەبەن، هەولێر 8 یاریە هیچ سەرکەوتنێکی تۆمار نەکردووە یانەکە بە بارودۆخێکی سەخت و خراپ گوزەر دەکات و لە کاتی ئێستادا بێ ڕاهێنەر و بێ سەرۆک یانەیە دوای مۆڵەت وەرگرتنی وەلید عارەب سەرۆکی یانەکە بۆ ماوەی سێ مانگ.

یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی میوانداری یانەی قاسم دەکات، نەورۆز لە ڕیزبەندی حەوتەمە بە 36 خاڵ و یانەی ئەلقاسمیش لە خانەی هەژدەمە و 18 خاڵیشی هەیە، یانەی نەورۆز توانای چوار یاریزانی بۆ ئەم یاریە لە دەستداوە ئەوانیش هەریەک لە محەمەد ڕەحیم و ویلنگتۆن تایرا بەهۆی پێکان و دیار یاخی کاپتنی تیپەکە و کلاودویۆ ماڕادۆنای هێرشبەری بە هۆی وەرگرتنی کارتی سور لە یاری ڕابردوو یاری ناکەن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button