Article
کوردستان

ئاکرێیەکان دەستیان بە سەر باشترینەکانی کوردستان داگرت

test

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترین ڕاهێنەر و یاریزان و گۆڵپارێز ی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی کوردستانی دەستنیشانکرد.

لێژنەی دەستنیشانکردنی باشترینەکان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترین ڕاهێنەر و یاریزان و گۆڵپارێزی بۆ وەرزی 2023 _ 2024ـی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرد، یانەی ئاکرێ پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی کوردستان تەواوی باشترینەکانی بەدەستهێنا، هەژار سابڕ ڕاهێنەرە لاوەکەی ئاکرێ بە باشترین ڕاهێنەر بۆ وەرزی 2023_2024 دەستنیشانکرا کاتێک توانی 47 دەنگ کۆبکاتەوە.

یاریزان ئەرکان مەنسوڕ کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە سەر ئەنجامەباشەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی بە باشترین یاریان بۆ وەرزی 2023_2024 دەستنیشانکرا، ئەرکان توانی 29 دەنگ کۆبکاتەوە و نزیکترین ڕکابەریشی دانا کامەران یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بوو بە 10 دەنگ.

عەباس یابڕ گۆڵپارێزی یانەی ئاکرێ بە باشترین گۆڵپارێز بۆ وەرزی 2023_2024 دەستنیشانکرا و توانی 24 دەنگ کۆبکاتەوە، نزیکترین ڕکابەری عەباس گۆڵپارێزی یانەی هەندرێن دلێر حاتەم بوو کە 17 دەنگی بە دەستهێنابوو.

باشترینەکانی  مانگانە و وەرز بە دەنگی ڕاهێنەرانی یانە نایابەکانی کوردستان و کاپتنی یانە نایابەکان و سەرجەم ئەو ڕاگەیاندنکار و دەزگا ڕاگەیاندنانەی ڕوماڵی خولی نایابی کوردستانیان دەکرد هەڵبژێردران.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button