
یاریگا –
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیسپانیا بۆ جاری 36 له مێژوویاندا وادەیەکی بۆ ئاهه‌نگگێرانی یانه‌كه‌ی دیاریکرد.
ریال مەدرید بڕیاریدابوو ئاهەنگی بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا دوابخات بۆ ئەوەی یاریزانەکان سەرقاڵ نه‌بن و لە رووی جەستەیی و ده‌روونیه‌وه ماندوونه‌بن، چونكه یارییه‌كی گرنگیان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له سێشه‌می داهاتوو به‌رامبه‌ر بایرن میونشن هه‌یه.
بەگوێرەی تۆڕی دێفێنسا سێنترالی ئیسپانیا، فلۆرێنتینۆ پێرێز پێشتر بە یاریزانەکانی راگەیاندووە،بەبۆنەی بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا هەفتەی داهاتوو دوای یارییەکەی گرانادا دەچنە نافورەی سیبێلێس، رێوره‌سمێكی گه‌وره رێکدەخرێت بۆ ئاهەنگ گێڕان.
دوای دۆرانی بارسێلۆنا به جیرۆنا و بردنه‌وه‌ی ریال مه‌دید به‌رامبه‌ر كادێز، قه‌ڵای سپی بۆ جاری 36مین له مێژوویدا نازناوی خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێنا.