Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پاڵمەر لە ئامارێکی نایابدا پێشەنگی پرێمەرلیگە

یاریگا –

سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی چێڵسی وەک تیم، کۆڵ پاڵمەری ئەستێرەی یانەکە بەردەوامە لە درەوشانەوە و پیشاندانی ئاست لە پریمەرلیگ.

یاریزانە ٢١ ساڵانەکە لە سێپتەمبەری رابردوو بە بڕی ٤٢.٥ ملیۆن پاوەند و گۆڕانکارییەکان لە مانچێستەر سیتیەوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی کە ماوەی گرێبەستەکەی بۆ حەوت ساڵە.

بەگوێرەی داتایەکی پێگەی ئۆپتا، پاڵمەر پێشەنگی ئەو یاریزانانەی خولەکەیە کە بە گۆڵ یاخود ئەسیست ئەنجامی بۆ یانەکەی یەکسان یان پێشخستووە.

بەگوێرەی ژمارەکانی ئۆپتا، ئەستێرەکەی بلووز 18 جار بە گۆڵ یان ئەسیست توانیویەتی ئەنجام بۆ یانەکەی یان یەکسان بکاتەوە یاخود پێش بخات. ناوبراو لەم ئامارەدا هاوشانی موحەمەد سەڵاحە، بەڵام لیڤەرپوول یارییەک زیاتری ئەنجام داوە.

ئەو یاریزانانەی لیستەکە تەواو دەکەن بەم جۆرەیە:

  • ئۆڵی واتکینز 17
  • دۆمینیک سۆلانکێ 15
  • فیڵ فۆدن 14

پاڵمەر لە یاریی رابردوو لە بردنەوە دراماتیکییەکەیان 4-3 بەرانبەر مانچێستەر یونایتد باشتر خۆی سەلماندەوە کاتێک توانی هاتریک تۆمار  بکات. هەفتەی داهاتوویشیان رووبەڕووی ئیڤەرتن دەبنەوە.

ئەستێرە ٢١ ساڵانەکە لەم وەرزە 16 گۆڵی تۆمار کردووە و خاوەنی نۆ ئەسیستیشە.

Back to top button