
دوای وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی سەید سادق پێش کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، کەمێک لە مەوبەر ئەرسەلان جەلال وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند.
ئەرسەلان جەلال و ستافەکەی بە فەرمی دەستیان لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی سەید سادق کشاندەوە، تۆڕی وەرزشی یاریگا دەربارەی وازهێنانیان لە یانەکە پەیوەندی بە ئەرسەڵان جەلالی ڕاهێنەر کردوو ئەویش بەمشێوەیە هۆکارەکەی بۆ باس کردین : سەرۆکی یانەکە مووچەی پێنەداوین و دەڵێت دوای جەژن مووچەکەتان پێدەدەم کە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دوایین یاری ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان و 15ـی مانگ خولەکە کۆتایی دێت، هەستمان کردووە دەیەوێت ئێمە و یاریزانان ماف خوراو بکات بۆیە منیش قبوڵم نەکرد و دوای ڕاوێژ لەگەڵ ستافەکەم بڕیارماندا دەستلەکار بکێشینەوە و ئەم بارو دۆخە قبوڵ نەکەین.
یانەی سەید سادق لە ناوچەی دابەزینە بۆ خولی پلە یەکی کوردستان و 33 خاڵیان هەیە و لە پلەی یازدەم دێن، هەروەها یانەکە لە یاری پێش کۆتایی جامی هەرێمی کوردستانە کە بەرامبەر یانەی هەندرێن لە شاری هەولێر یاری دەکەن.