
هەنگاوەکانی خولی نایابی کوردستان بەرە و کۆتایی دەچێت و تادێت کێبڕکێی یانەکان لە سەر بەدەستهێنانی نازناو بەهێزتر دەبێت.
تائێستا 24 گەڕ لە خولی نایابی کوردستان ئەنجامدرا وە و تەنها 6 گەڕ ماوە کۆتایی پێبێت، ئەوەی جێگای سەرنجە هەر 16 یانەی بەشداربوو ئامانجیان لە خولەکە ماوە بە جۆرێک چوار یانەکەی ڕیزبەندی یەکەم ململانێی بە دەستهێنانی پلەی یەکەم و ناسناوەکە دەکەن، 12 یانەکەی تریش تا ئێستا مانەوەیان بە فەرمی لە خولەکە مسۆگەر نەکردووە، یانەی ڕانیە لە نێویاندا دوو هیوای لە پێشە کە لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەنجامە خراپەکانی ئەوا کێبڕکێی دابەزین لەگەڵ یانەکانی دواوە دەکات، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەنجامەکانی خۆی ڕاست بکاتەوە و ئەنجامی یانەکانی پێشەوە لە بەرژەوەندی ئەوبێت ئەوا دەتوانێ خۆی لە پلەکانی پێشەوە نزیک بکاتەوە.
بەم خشتە و ڕیزبەندیەی خوارەوە زیاتر کێبڕکێی یانەکان ڕوون دەبێتەوە.
یانەی چوارقوڕنە لە شەڕی نازناوە وە بۆ شەڕی دابەزین، چوارقوڕنە خەرجیەکی زۆری کردووە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە ململانێی ڕیزبەندی سەرەوە بکات بەڵام 11 یاریە یانەکە تامی سەرکەوتنی نەکردووە و تا ئێستا سێ ڕاهێنەریشی گۆڕیوە و کەوتۆتە کێبڕکێی ئەو یانانەی کە هەوڵی مانەوە دەدەن لە خولی نایابی کوردستان.
یارییەکانی گەڕی 25ـی خولی نایابی کوردستان.