
سەندیکای ناوبژیوانانی ئیتاڵیا رایگەیاند بڕیاری هەژمارکردنی لێدانی سزا بۆ ئینتەر لەلایەن ناوبژیوان جیۆڤانی ئایرۆڵی هەڵە بووە لە هەفتەی رابردوو.
لە گەڕێ پێشووی خولی ئیتاڵیدا، ئینتەر بە زەحمەت و سوود وەرگرتن لە لێدانێکی سزای گوماناویی، بە ئەنجامی 2-1 شکستی بە جەنەوا هێنا .
بەگوێرەی سەندیکای ناوبژیوانان، ڤاڕ داوای لە ناوبژیوان کردووە گۆڵەکە هەژمار نەکات، چونکە مۆرتن فرێندرەپی یاریزانی جەنەوا سەرەتا لە تۆپەکەیداوە بەڵام ناوبژیوان گوێی لێنەگرتووە.
پاساوی سەندیکاکە بۆ هەڵەکەی ئایرۆڵی ئەوەیە “ناوبراو گەنجە و نەیتوانیووە لەو دۆخەی لەنێو یاریگادا هەبووە بچێتە دەرەوە ووردتر راستییەکان ببینێت.
هەر لەو یارییەدا، سەندیکاکە دەڵێت ناوبژیوان بە هەڵە کارتی زەردی داوە بە لاوتارۆ مارتینێز بە بیانووی نواندن لە کاتێکدا بە راستی لێدانی بەر کەوتووە.
جیۆڤانی ناوبژیوان، هەر هەفتەی پێشوو بۆ ماوەیەک لە کارکردن سڕکرا.