
ئەمڕۆ کۆتایی هات بە گەڕی هەژدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و تەنیا یەک گەڕ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی خولەکە.
بە یاری نێوان یانەی زەوڕا و یانەی تەڵەبە کۆتایی بە گەڕی هەژدەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق هات و بۆ یەکەمجاریش ناوبژیوانێکی دەرەوەی عێڕاق یاریەکەی بەڕێوە برد، دوای ڕەخنەیەکی زۆری یانەکان لەم وەرزەدا لە ناوبژیوانە عێڕاقیەکان یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق ناچار بوو پەنا بباتە بەر ناوبژیوانانی دەرەوەی عێڕاق بەتایبەت لە یاریە بەهێزەکاندا، ئەمڕۆش بۆ یەکەمجار ناوبژیوانی سعودی خالید تەریس یاری نێوان هەر دوو یانەی زەوڕا و تەڵەبەی لە شاری بەغداد بەڕێوەبرد، لەم یاریەدا یەکجار ناوبژیوان ڤاڕی بەکارهێنا کە تیایدا بە کەمتر لە 50 چرکەی پێویست بوو بۆ ئەوەی لێدانی سزا بۆ یانەی تەڵەبە هەژمار بکات، لە کاتێکدا ناوبژیوانە عێڕاقیەکان زۆر زیاتر لە ڤاڕ دەمانەوە و چەند جارێکیش بڕیاری هەڵەیان لە سەر ڕووداوەکانی یاریەکە دەدا.
یاریەکەش بە ئەنجامی 1 _ 1 کۆتایی هات و یانەی زەوڕا لە پلەی شەشەمە بە 27 خاڵ و یانەی تەڵەبە بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە ڕیزبەندی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.