
ئەمڕۆ شەممە 2\3\2024 قۆناخی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق بۆ هەر دوو کۆمەڵە کۆتایی هات و گازی باکوور و پێشمەرگەش سەرنەکەوتن.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە کۆتا یاری قۆناخی یەکەم لە یاری لوتکەدا بوە میوانی یانەی ناسڕیە و یاریەکەشی بە ئەنجامی 1 _ 0 پێ دۆڕاند، پێشمەرگە لە خانەی سێیەمە لە کۆی 10 یاری 15 خاڵی هەیە و ناسڕیەش بە 18 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت، یانەی گەڕمە کە چەند یاریزانێکی دیاری کورد یاری بۆ دەکەن بە 16 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
یانەی گازی باکوور بە سەرکردایەتی یاریزان فەرحان شکور لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی کوفە بوویەوە و یاریەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، گازی باکوور 16 خاڵی هەیە و لەڕیزبەندی سێیەمی کۆمەڵەی دووەم دێت، یانەی دیالە سەرەڕای یەکسان بوونی لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی مایەوە بە 20 خاڵ.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی قۆناخی دووەمی خولەکە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی میسان دەبێتەوە، یانەی گازی باکووریش لە یەکەم گەڕی قۆناخی دووەمی خولەکە چاوەڕوانە.