Article
کوردستان

ڕاهێنەرە لاوەکەی پیشەسازی نزیکە لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی

test

یانەی پیشەسازی بەشدار لە خولی پلە یەکی کوردستان نزیکە لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی لە خولەکانی کوردستان کە تا ئێستا تووشی هیچ شکستێک نەهاتووە.

بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری لاو مەولود ڕەمەزان ئەم وەرزە لە خولی پلە یەکی کوردستان یانەی پیشەسازی ئاستێکی نمونەیی پێشکەش دەکات کە ئێستا تیپەکە لە سەرووی ڕیزبەندی خولەکە دێت بە 33 خاڵ، پیشەسازی لەم وەرزەدا 13 یاری لە خولی پلە یەکی کوردستان کردووە کە تیایدا 10 سەرکەوتنی تۆمار کردووە و 3 بەرامبەر بوونیشی هەیە و دووچاری هیچ شکستێکیش نەبووە، کە ئەمە ژمارەیەکی پێوانەیی یە لە خولەکانی ئەم وەرزەی کوردستان تایبەت خولی پلەیەک کە تاوەکو ئێستا تاکە یانەیە شکست بەش نەبوون، یانەی پیشەسازی لەکۆی ئەم 13 یاریەدا 19 گۆڵیشی تۆمار کردووە و تەنها 8 گۆڵیشیان لێکراوە.

لە گەڕی چواردەمی خولی پلە یەکی کوردستان یانەی پیشەسازی لە بلێ دەبێتە میوانی یانەی هەڵۆ و لە ئەگەری سەرکەوتنیان ئەوا ڕاستەوخۆ یانەکە دەگاتە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024\2025.

یانەی پیشەسازی لە ساڵی 2006 دامەزراوە، تا ساڵی 2009 بەشداربوو لە چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، دواتر بە هۆی قەیرانی داراییەوە یانەکە لە خولەکان و چالاکیەکاندا کشایەوە، لە وەرزی 2020\2021 بە بەرنامەیەکی تۆکمە دووبارە گەڕانەوە کێبڕکێی خولەکان و دوای تەنها 4 ساڵ نزیکن لەوەی بگەنە خولی نایابی کوردستان و ئامانجەکەیان بپێکن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button