Article
کوردستان

پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو ماڵئاوایی لە جامی هەرێمی کوردستان کرد

test

دوای چەند گۆڕانکاریەک لە تیپەکەی،یانەی چوارقوڕنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سەر پەرشتی ڕاهێنەر تازە تووشی شکست بوو.

یانەی پێشمەرگەی هەولێر ماڵئاوایی لە جامی هەرێمی کوردستان کرد، دوای ئەوەی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی هەندرێنی کرد و یاریەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە ئەنجامی 5_4 بەلێدانی یەکلاکەرەوە یاریەکەی دۆڕاند و بەمەش یەکەم نازناوی ئەم وەرزەی لە دەستدا، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی چوارقوڕنە بوویەوە، گێمی یەکەم زاخۆ بە ئەنجامی 2_0 پێشکەوت، لە گێمی دووەمدا بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری تازەی یانەی چوارقوڕنە کاروان عەلی توانیان دوو گۆڵ تۆمار بکەنەوە و بەم ئەنجامەش یاریەکە کۆتایی هات، دوای ئەنجامدانی لێدانی یەکلاکەرەوە یانەی زاخۆ 5_4 یاریەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی داهاتووی جامی هەرێمی کوردستان.

یانەی هەندرێن لە یاری داهاتوو بەرامبەر یانەی ڕانیە یاری دەکات و براوەیان دەگاتە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە، یانەی زاخۆ لە کلاسیکۆی بادینان ڕووبەڕووی یانەی دهۆک دەبێتەوە و براوەی ئەم یاریەش دەگاتە یاری پێش کۆتایی، ئێستاش هەر دوو یانەی سەید سادق و ئاکرێ لە یاری پێش کۆتایی جامی هەرێمی کوردستانن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button