
بڕیارە سبەی یەکشەممە 11 \ 2 \ 2024 لە ڕۆژی دووەمی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، یانەی چوارقوڕنە میوانداری یانەی شێروانەی پێشەنگ بکات.
یانەی شێروانە بە شێوەیەکی باش خۆی بۆ یاریەکە ئامادەکردووە و ئەمڕۆش دوایین مەشقی خۆی لە یاریگای چوارقوڕنە ئەنجامدا، ( بەمۆ غەریب ) یاریزانی ئاستبەرزی یانەی شێروانە دەربارەی یاریەکە و ئامانجی تیپەکەی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی : لە سەرەتای وەرزەوە ئامانجی ئێمە ئەوە بووە بۆ یەکەمجار لە مێژوو قەڵغانی خولی نایابی کوردستان بهێنینە گەرمیان و شێروانە بکەینە پاڵەوان، یاریەکەی بەرامبەر یانەی چوارقوڕنە یاریەکی قوڕس دەبێت بەهۆی ئەوەی ئێمە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان یاری دەکەین، بەڵام ئەمە نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئامانجەکەی ئێمە هەوڵمان بۆ سەرکەوتنە لە یاریەکە تاوەکو بە ڕێژەیەکی باشی خاڵ بەپێش ئەو یانانە بکەوین کە دەیانەوێت کێبڕکێ بکەن، گرینگە لە دەرەوەی یاریگای خۆت بەبێ خاڵ نێیتە دەرەوە.
یانەی شێروانە بە 32 خاڵ لە پێشەنگی یانەکانی خولی نایابی کوردستان دێت و چوارقوڕنەش بە 28 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیەکە دێت.