Article
کوردستان

تا ئێستا بڕیار لە سەر ڕووداوەکانی یاری نێوان سەنگەسەر و حاجیاوا نەدراوە

test

دوای شەڕ و ئاژاوەکانی یاری نێوان هەر دوو یانەی سەنگەسەر و حاجیاوا لە خولی پلە دووی کوردستان، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تا ئێستا لە لێکۆڵینەوەکانی بەردەوامە و بڕیاری کۆتایی لە سەر نەدراوە.

شەممە 10-2-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1_ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی دینارتە و یانەی جیهان لە خولی پلە دووی کوردستان:

آ_ بە هۆی بەکارهێنانی وتەی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریزانی یانەی دینارتە ( عەبدولرەحمان ئیحسان ) بۆ یەک یاری و پێبژاردنی بەبڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

ب_ ڕاگرتنی ناوبژیوانی یاری بۆ 2 یاری.

2_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خاک و یانەی ڕزگاری لەگەڕی یازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان، بە هۆی بەکارهێنانی وتەی نەشیاو ( جنێودان ) بەرامبەر ناوبژیوانی یاری، بڕیاردرا بە پێبژاردنی بەڕێوەبەری یانەی خاک ( دابان ئیبراهیم ) بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار و دوورخستنەوەی تاکۆتایی وەرز لە سەرجەم چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.

3_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی سلێمانی و یانەی بازیان لە گەڕی یازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان:

آ_ ڕاگرتنی ناوبژیوانی یاری بۆ 4 یاری.

ب_ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور، بڕیاردرا بە پێبژاردنی ڕاهێنەری گۆڵپارێزی یانەی سلێمانی ( ئەیاد خضر ) بەبڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

4_ یەکێتی تۆپی تۆپی پێی کوردستان بەردەوامە لە بەدوا داچوون و لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی لە یاری نێوان هەر دوو یانەی سەنگەسەر و حاجیاوا لە خولی پلە دووی کوردستان ڕوویاندا، هەر کاتێک لێکۆڵینەوەکان تەواو بوون ئەنجامەکانی ڕادەگەیەنین.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button