Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی: لەبارەی ناوبژیوانان پرسیارم لێ مەکەن چونکە هیچ ناڵێم

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی پێش یارییەکەی گرانادا زیاتر لە جارێک گوتی ‘لەبارەی ناوبژیوانان پرسیارم لێ مەکەن، هیچم نییە بیڵێم’، گوتیشی ‘سبەی رافینیا ئامادە دەبێت بەڵام رۆمیۆ بەردەست نابێت’.

چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی پێش یارییەکەی گرانادا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی گوتی :’لەبارەی ناوبژیوانان هیچ پرسیارێکم لێ مەکەن چونکە هیچ ناڵێم، سزایەکەی سەر ناچۆ هەڵگیرا بەڵام سزایەکەی رۆکی لانەبرا؟ من نامەوێت هیچ لەبارەی ناوبژیوانان بڵێم، بەڵێنم داوە و نامەوێت هیچ قسەیەکی دیکە بکەم، من هیچ لەبارەی سزادانەکەی رۆکی هیچ قسەیەک ناکەم، رێزی تایبەتم بۆ ناوبژیوانان هەیە، ئەوەی دەبووایە بیڵێم گوتم، بۆیە هیچی دیکە قسە ناکەم و ناتوانم وەڵامتان بدەمەوە’.

هەروەها راهێنەرەکەی بارسا گوتیشی :’من تەنیا سەرجەم لەسەر یاریی گرانادا دەبێت، نامەوێت بیر لە یاریی سێلتاڤیگۆ و ناپۆلی بکەمەوە، ئاراوخۆ و کانسێلۆ سەلامەتن و بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەن، رافینیاش بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت، ئێمە بیر لە یارییەکەی ریال مەدرید و جیرۆنا ناکەینەوە، پێویستە لە یاریی سبەی بەرامبەر گرانادا بردنەوە بەدەست بهێنین، ئێمە و ریال مەدرید دەزانین هەردوولامان یان یەکێکمان هەر خاڵ لەدەست دەدەین’.

‘لە بڕیاری وازهێنانم لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا لە کۆتایی وەرز پەشیمان نابمەوە و هەست دەکەم بڕیارێکی دروستم داوە’.

چاڤی گوتیشی :’پێشنیازم کردووە گرێبەستی سێرجی رۆبێرتۆ نوێبکرێتەوە چونکە بەلای منەوە یاریزانێکی گرنگە، لە ژووری جلگۆڕین و لاکێشەی سەوز پێموایە سێرجی یاریزانێکی زۆر گرنگە، رۆمیۆ هەست بە ئازار دەکات، بۆیە بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە نابێت و پشوو دەدات، بۆ یاریی سێلتاڤیگۆ ئامادە دەبێت’.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا رەتیکردەوە دەرفەتی پەشیمانبوونەوەی لە بڕیاری وازهێنانی هەبێت و گوتی :’بڕیارەکەی من زۆر روون و ئاشکرایە، پێموایە بڕیارێکی دروستم دا و هەست دەکەم ئەم بڕیارەم کاریگەری لەسەر دینامیکی تیپەکەمان هەیە، من رۆژ بە رۆژ تەنیا سەرجەم لەسەر کارەکەم هەیە، پەیوەندییەکی بەهێزم لەگەڵ دیکۆ هەیە و ئەو هاوڕێیەکی لەمێژینەی منە، هەرچیەکم پێبکرێت لە داهاتوو بۆ یانەکەم دەیکەم’.

‘هیچ پرسیارێکم لەبارەی ناوبژیوانان لێ مەکەن، چونکە نامەوێت هیچ لەبارەی ناوبژیوانان بڵێم’.

 

Back to top button