Article
ئیتاڵیا

دی رۆسی ناراستەوخۆ لۆمەی مۆرینهۆ دەکات بۆ خراپیی رۆما

test

دانیێل دی رۆسی پێچەوانەی خۆزێ مۆرینهۆ پێی وایە، رۆما خاوەنی پێکهاتەیەکی پتە و بەهێزە.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بەر لە دوورخستنەوەی هەمیشە گازندەی ئەوەی دەکرد بەم پێکهاتەیەوە ناتوانێت رکابەریی گەورەکانی دیکە بکات. بەڵام دی رۆسی چوار یارییە راهێنەری رۆمایە هەر چوار یارییەکەیان بردووەتەوە و شەوی رابردووش چوار گۆڵیان لە کالیاری تۆمارکرد.

دی رۆسی دوای بردنەوەی ئەم هەفتەیان بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا وتی

ئەمە تیمێکی بەهێزە و دەبێت وایان لێبکرێت بڕوایان بە خۆیان بێت، هەر لە سەرەتاوە یارییەکی باشیان ئەنجامدا و دەیانزانی چ کاتێک هێرش ببەن و ئازاری تیمی بەرامبەر بدەن. خۆشحاڵین بەو خاڵانەی بەدەستمان هێناوە بەڵام هێشتا زووە بڕیار بدەین چونکە ئەو تیمانەی بەرامبەریان یاریمان کردوون بەپێی خشتەی ریزبەندی لە ئێمە لاوازترن هەرچەندە هیچ بردنەوەیەک ئاسان نیە. لەگەڵ ئەوەشدا شتێکی ئاساییە لە کالیاری ببەینەوە چونکە ئێمە رۆماین.

ووتەکانی دی رۆسی بە روونی ئەوەی پێوەدیار بوو کە دژی بۆچوونەکانی مۆرینهۆیە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی

یاریزانەکان شایستەی یاریزانێکن کە هەمیشە 100٪ سەرنجی لەسەر یاری داهاتوو بێت. پێم وتن دەبێت بەیەکەوە لەم دۆخە ناخۆشە بێینە دەرەوە، نە خۆمانی لێبشارینەوە و لە لۆمەی یەکتر بکەین بەڵکو بە کارکردنی بەردەوام.

رۆما بە ئەنجامە باشەکانی سەردەمی دی رۆسی نزیک بووەتەوە لە پلەکانی پێشەوە و تەنها یەک خاڵ لە ئەتەلەنتای خاوەن پلەی چوارەم دوورە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button