Article
کوردستان

باشترینەکانی مانگ لە خولی نایابی کوردستان هەڵبژێردران

test

دوای ئەنجامدانی 5 گەڕ لە مانگی کانوونی دووەم لە خولی نایابی کوردستان، لێژنەی باشترینەکان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترینەکانی دیاریکرد.

دوای ئەوەی لە پێنج یاریدا چوار سەرکەوتن و شکستێکی بە دەستهێنا، بە 46 دەنگ (عادل عەلی ) ڕاهێنەری یانەی شێروانە بە باشترین ڕاهێنەری مانگ دیاریکرا، عادل عەلی دوای وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە توانیویەتی شێروانە لە ڕیزبەندی یەکەمی خولەکە جێگیر بکات، ( دیلمان ڕۆکان ) هێرشبەری یانەی سیروانی نوێ کە لە مانگی کانونی دووەم چوار گۆڵیشی بۆ تیپەکەی تۆمار کرد دوای ڕکابەری بەهێز بە 12 دەنگ بە باشترین یاریزانی مانگ دیاریکرا، هەر یەک لە یاریزانان ( دیار عەلی ) لە یانەی هەندرێن و ( موئەیەد سەفا ) لە یانەی شێروانە 11 دەنگیان بە دەستهێنا، ( هەڤاڵ بەهائەدین)ـی گۆڵپارێزی یانەی شێروانەش بە 4 کلین شیت و 39 دەنگ بە باشترین گۆڵپارێزی مانگ دەستنیشانکرا.

دەستنیشانکردنی باشترینەکانی مانگ لە خولی نایابی کوردستان بە دەنگی 16 ڕاهێنەرەکەی نایاب و 16 کاپتنەکەی خولی نایاب و 19 دەزگا لە و دەزگا و لایەنانەی کە ڕووماڵی خولەکانی کوردستان دەکەن هەڵدەبژێردرێن و لیژنەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرپەرشتی دەکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button