Article
کوردستان

پێدەچێت یاری نێوان یانەی سۆران و یانەی سەید سادقیش دوابخرێت

test

بڕیارە لە ڕۆژی دووەمی گەڕی هەژدەمی خولی نایابی کوردستان یانەی سۆران لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی سەید سادق بکات.

بەهۆی بەفر بارینێکی زۆر کە یاریگای سۆرانی داپۆشیوە، یانەی سۆران دەربارەی یاریەکە دەڵێن ؛  بە ئەگەرێكی زۆرەوە یاری بەیانی یانەكەمان لە خولی نایابی کوردستان بەرامبەر سەیدسادق ئەنجام نادرێت، بەهۆی نالەباری كەش و هەوا و هەبوونی بەفر لە یاریگا. دوا بریار بۆ سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان و یەکێتی تۆپی پێ ی کوردستان دەگەرێتەوە.

ئەمڕۆش لەگەڵ گەیشتنی شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی سەید سادق بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نەتوانرا مەشق لە یاریگاکە بکەن و بە ناچاری لە هۆڵێکی وەرزشی ئەو دەڤەرە دوا مەشقی خۆیان ئەنجامدا، تا ئێستاش یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هیچ بڕیارێکی دەربارەی ئەم یاریە نەداوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button