Article
کوردستان

جارێکی دیکە ئاکرێ نەیبردەوە و هەولێریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە دەربەندیخانی بردەوە

test

لە دەسپێکی یارییەکانی گەڕی هەژدەمی خولی نایابی کوردستان یانەی سیروانی نوێ لە نێو یاریگای خۆی بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی زاخۆ یەکسان بوو.

یانەی هەولێر بە گۆڵی یاریزان کارزان سابیر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەم یاریەشدا خاوەن گۆڵ کارزان سابیر و فەرهەنگ وریا لەلایەن ناوبژیوانەوە بەکارتی سوور کرانە دەرەوەی یاریگا، یانەی ڕانیە لە نێو یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی ئاکرێی بردەوە، گۆڵەکەش یاریزان محەمەد ئیبراهیم لە گێمی یەکەم تۆماریکرد، بڕیار بوو یانەی شەقڵاوە لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی چوارقوڕنە ببێتەوە بەڵام بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر یاریەکە دواخرا.

سەرچاوەیەکیش بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ڕایگەیاند کە ڕەنگە یاریەکەی شەقڵاوە و چوارقوڕنە سبەی دووشەممە 5\2\2024 ئەنجامبدرێت بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی یاریگاکە دەستنیشان نەکراوە بەهۆی ئەوەی ڕەنگە لە ئەگەری نا لەباری کەش و هەوا یاری نێوان ئاڕاڕات و شێروانە لەگەڵ یاری نێوان پێشمەرگەی هەولێر و دهۆکیش بگوازرێنەوە یاریگاکانی نێو شاری هەولێر.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button