Article
عێراقکوردستان

یانەی نەورۆز گەیشتە شاری کەربەلا

test

بەیانی ئەمڕۆ بە تەواوی پێکهاتەکەیەوە یانەی نەورۆز گەیشتە شاری کەربەلا و ئێوارەش یەکەمین یەکەی مەشقی خۆی لە یاریگای دووەمی کەربەلای نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

بە مەبەستی ئەنجامدانی یاری قۆناغی 16ـی جامی عێڕاق، بە سەرپەرشتی وەلی کەریمی ڕاهێنەر یانەی نەورۆز یەکەم یەکەی مەشقی خۆی ئەنجامدا پێش یاریەکەیان بەرامبەر یانەی قاسم لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 3\2\2024  لە یاریگای دووەمی کەربەلا، لە پەڕەی تایبەتی یانەکەش هاتووە کەوا نەورۆز تامەزرۆی یاریەکەیە و دەیانەوێت بگەنە قۆناغی هەشتی جامی عێڕاق، نەورۆز لە گواستنەوەی زستانە گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزان واژۆ کرد کە هەریەک لە یاریزانان ( کلاودیۆ ماڕادۆنا ی بەڕازیلی و ئیفیانی ئیفیانی نێجیری و ستیفن بافۆری غانی و ویلنگتۆن داسیلڤا تایرای بەڕازیلی ) بوون، هەروەها یانەکە یاریزانی بەڕەگەز کورد و یانەی کاڕلستادی سویدی ( محەمەد قاسم)ـی بەفەرمی هێنایە ڕیزەکانی.

بۆ قۆناغی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و جامی عێڕاق یانەی نەورۆز چاوەڕوان دەکرێت بە بەهێزتر  دەربکەوێت کە ئێستا بە 19 خاڵ لە ڕیزبەندی چوارەمی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button