Article
کوردستان

ئەرسەلان جەلال یەکەم سەرکەوتنی لەگەڵ یانەی سەیدسادق بە دەستهێنا

test

لە قۆناغی دووەمی جامی هەرێمی کوردستان یانەی سیروانی نوێ بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوت و ڕانیەش ئەنجامێکی گەورەی تۆمارکرد لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21\1\2024  قۆناخی دووەمی جامی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2_1 گۆڵ لە یانەی ئاڕاڕاتی بردەوە، هەندرێن بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری گەڕاوە دڵشاد مەعروف بە هەمان ئەنجام یانەی شەقڵاوەی دووچاری شکست کرد، لە یاریەکی بەهێز و پڕ جەماوەریدا یانەی ڕانیە بووە میوانی یانەی قەڵادزێ و یاریەکەشی بە ئەنجامی 4 _ 2 گۆڵ لێ بردەوە کە لەم یاریەدا هەریەک لە یاریزانان سەرکەوت ئازاد لە یانەی قەڵادزێ و ماردین وسو لە یانەی ڕانیە بەکارتی سوور کرانە دەرەوەی یاریگا، ئەرسەلان جەلالی تازە ڕاهێنەری یانەی سەیدسادق لە یەکەم یاری خۆیدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گەورەی بە سەر یانەی دەربەندیخان تۆمار کردوو بە ئەنجامی 4 _ 0 یاریەکەی لێ بردەوە و یانەکەشی گەیاندە قۆناخی داهاتووی جامی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی قۆناخی دووەمی جامی هەرێمی کوردستان؛

هەولێر 5 × برایەتی 4 ( لێدانی یەکلاکەرەوە)

چوارقوڕنە 4 × سەنگەسەر 3 ( لێدانی یەکلاکەرەوە)

شێروانە 1 × ئاکرێ 2

دهۆک 2 × ئاڕاڕات 1

سیروانی نوێ 4 × سۆران 3 ( لێدانی یەکلاکەرەوە)

هەندرێن 2 × شەقڵاوە 1

دەربەندیخان 0 × سەیدسادق 4

قەڵادزێ 2 × ڕانیە 4

بۆ وەبیرهێنانەوە هەر دوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆ بە تیروپشک چاوەڕوان بوون و لە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتیەکە بەشداری دەکەن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button