Article
کوردستان

یانەی شەقڵاوە پێنج یاریزانی نوێی گواستەوە ریزەکانی

test

بە مەبەستی ئامادەکاری زیاتر و تۆکمە کردنی ڕیزی پێکهاتەکەی بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی شەقڵاوە پێنج گرێبەستی تازەی ئەنجامدا.

هەر چەندە سەرۆکی یانەی شەقڵاوە چەندین جار باسی لە قەیرانی داراریی یانەکەی کردووە کە بە هۆکاری سەرەکی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەی زانیوە، بەڵام یانەکە بە یەکجار پێنج گرێبەستی تازەی ئاشکراکرد، ( ئاکۆ نوری ) یاریزانی ناوەڕاستکار کە پێشووتر بۆ یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆز و زاخۆ یاری کردووە بەفەرمی پەیوەندی بەیانەی شەقڵاوە کرد، ( هێمن هیو) گرێبەستێکی تری یانەکەی بناری سەفینە کە پێشووتر بۆ یانەکانی دەربەندیخان و سلێمانی یاری کردووە، یانەی شەقڵاوە یاریزانی پێشووی خۆی ( تاهیر حوسێن)ـی گەڕاندەوە ڕیزکانی، هەروەها یانەکە سەرکەوتوو بوو لە گرێبەست کردن لەگەڵ دوو یاریزانی پیشەگەری ئێرانی کە هەریەک لە ( محەمەد تفتیان ) کە یاری بۆ یانەکانی نەفت تهران و داماش و گیلان و سیپای ئێران کردووە، هەڕوەها یاریزان ( ئەحمەد حوسێن) زادە کە پێشووتر بۆ یانەکانی ماشێن سازی و فولاز و شەهرداری تەبرێز بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرا.

یانەی شەقڵاوە لە ڕیزبەندی کۆتایی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دێت، بۆ دوورکەوتنەوە لە ناوچەی دابەزین یانەکە بۆ قۆناخی دووەم بە شێوەیەکی بەهێزتر ئامادەکاری کردووە و بەڵێنی هاوکاری داراییشیان پێدراوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button